كه‌مال كه‌ركووكی: 256 خێزان و 173 کەس خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردووە
له‌میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكدا به‌سه‌دان خێزان خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و پێوه‌ست به‌م پرسه‌یش به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك (كه‌مال كه‌ركووكی) رایده‌گه‌یێنێ :"لەماوەی 10 رۆژی رابرد 256 خێزان و 173 کەس لە سنووری رۆژئاوای کەرکووک خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە کردووە، بەڵام تائێستا لەبەر هۆکاری ئەمنی، رێگەیان پێنەدراوە بێنە نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان. ئەو کەسانە لەنێوان سنووری پێشمەرگە و داعش راگیراون، لەبەرئەوەی پێشتر لەنێویاندا چەند ئەندامێکی داعش دەستگیرکرابوون و گوماندەکرێت هێشتا ئەندامی داعشیان لەنێودا هەبێت، ئەمەش وادەکات رێگەیان پێنەدرێ بێنە نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان"
