تهقینهوهیهك لە خورماتوو شههیدێك و 29 برینداری لێ كهوتهوه
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە لە گەڕەکی عەسکەریدا شیعەکان خێمەیان ھەڵداوە و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەم عاشوورایە کە سبەینێیە؛ ئەم ئێوارەیە خۆکوژێکی پیکابسوار خۆی بە خهڵكهكهدا تهقاندووەتهوه؛ هاووڵاتییهكی كورد شەهید بووە و، 29 كهسیش بریندار بوونە."
دەیشڵێ، ھاووڵاتییە کوردەکە بە ڕێبواری بەوێدا چووە و، لە ناو خەڵکەکەدا نەبووە.
(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، دوای تەقینەوەکە حەشدیشەعبی و شیعەکان دەستیان کردووە بە ڕەشبگیرکردنی ڕێبوارە سوننەکان.
