برای ساڵح موسلم: په‌یه‌ده نوێنه‌رایه‌تی ته‌نها له‌سه‌دا 10ی كوردی رۆژئاوا ده‌كات و به‌هێزی چه‌كیش ده‌سته‌ڵاتی سه‌پاندووه
موسته‌فا موسلم له لێدوانێكیدا بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندنی توركی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه په‌یه‌ده جگه له خۆی هیچ پارت و لایه‌نێكی دیكه قه‌بوڵ ناكه‌ت كه نوێنه‌رایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تیش ئه‌و حزبانی كه له رووی سیاسییه‌وه جیاواز بن له‌گه‌ڵی. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه په‌یه‌ده پشت به ده‌ستگیركردن و په‌راوێزخستنی هه‌موو ئه‌وانه ده‌به‌ستێت كه له رووی سیاسییه‌وه له‌گه‌ڵی ناكۆكن.
هاوكات موسته‌فا موسلم سوپاسی ده‌وڵه‌تی توركیای كرد بۆ پێشوازیكردنی په‌نابه‌رانی كورد به‌تایبه‌ت كوردانی كۆبانێ، راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر توركیا ده‌رگاكانی خۆی له‌به‌رده‌م په‌نابه‌رانی كورد نهكربایهوه ئه‌وا له سه‌رماو له برسان ده‌مردن و له‌م رووشه‌وه هه‌ڵوێستی تهوركیای به كارێكی ئه‌خڵاقی وه‌سفكرد و گوتی مێژوو ئه‌مه تۆمار ده‌كات.
موسته‌فا موسلم هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه وێڕای بوونی 15 ره‌وت و پارتی سیاسی كوردی له رۆژئاوای كوردستان به‌ڵام حكوومه‌تی ووڵاتانی رۆژئاوا ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده ده‌كه‌ن . هاوكات به دووریشی زانی كه ده‌وڵه‌تی كوردی له سووریا دابمه‌زرێت چونكه به گووته‌ی خۆی ئه‌مه بۆ نه‌بوونی بنه‌ماكانی پێویست بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قه‌ندیل كانتۆنه‌كانی رۆژاوا به‌ڕێوه‌ده‌بات .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند كه هه‌ر یه‌ك له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه باڵی پارتی كرێكارانی كوردستانن و ناوچه‌كانی كوردی له سووریا له‌باره‌ی دیموكراتییه‌وه هیچ نازانن ته‌نها ناوه‌كه‌ی نه‌بێت . دووپاتیشیكرده‌وه كه هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه‌ی رای پهیهدهبێت ئه‌وا په‌یه‌ده دووری ده‌خاته‌وه یان ده‌ستگیری ده‌كات . ئاشكراشیكرد كه ساڵح موسلمی برای راهێنان و په‌روه‌رده‌ی سیاسی له توركیا وه‌رگرتووه و خۆیشی واتا موسته‌فا موسلم زۆر جار یارمه‌تی داوه بۆ ناردنی بۆ شاری ئیسته‌مبول و دواتریش بۆ سعوودیه كه له‌وێ 10 ساڵ مایه‌وه‌و به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سووریا و موماره‌سه‌ی كاری سیاسی بكات .
