سه‌رچاوه‌كان: پێنتاگۆن و كۆنگرێس كۆكن له‌سه‌ر ناردنی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه
هاوكات، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش ئاماده‌یی نیشانداوه تا راسته‌وخۆ چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه بنێرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سپۆتنیك كه رۆژنامه‌ى هه‌ولێر بڵاوى كردۆته‌وه، له پرۆژه یاسای به‌رگریی نیشتمانیی ساڵی 2016 دا ناسراو به ئێن دی ئه‌ی ئه‌ی، داوا له باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی پێنتاگۆن كراوه، له شه‌ڕی داعش، راسته‌وخۆ چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه بنێرن.
ماك تۆرنبێری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه به‌پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته سه‌رۆك و سوپا بۆشه‌ڕی داعش چه‌ك بده‌نه پێشمه‌رگه.
ده‌شڵێت:"یه‌كه‌م جاره كورد ببێته به‌شێك له پرۆژه یاسایه‌ك له ئه‌مریكا و داوا بكرێت پێنتاگۆن چه‌ك بۆكورد بنێرێت و نزیكه‌ی مانگێكه، به تایبه‌ت دوای ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له شه‌ڕی سووریا و هێرشكردنه سه‌ر داعش له نێو سووریا،ئه‌مریكاش كه‌وتۆته خۆی و پلانێكی نوێی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ شه‌ڕی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆرستی. به‌پێی میدیا ئه‌مرییكییه‌كان بێت، كورد له‌و پلانه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه و بۆ شه‌ڕه‌كه‌ش به چه‌كی قورس هاوكاری ده‌كرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، چه‌ند رۆژێكه رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا، داوا ده‌كه‌ن وڵاته‌كه‌یان كورد ته‌نیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی سه‌ربازی سه‌یر نه‌كات، به‌ڵكو له هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوكاری بێت، چونكه كورد هاوپه‌یمانێكی نموونه‌یی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها به‌گوته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریكی بۆ ماڵپه‌ری سپۆتنیك؛ له عێراق، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌غدا بۆ شه‌ڕی داعش هاوكاریی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه ناكات، ئه‌وكات واشنتۆن راسته‌خۆ چه‌ك ده‌داته كورد و، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه ده‌درێته سوپا و ئیداره‌ی ئۆباما راسته‌وخۆ چه‌ك بده‌نه كورد .
دوێنێ چوارشه‌ممه، سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا پرۆژه یاسای به‌رگریی نیشتمانی‌یان به ده‌نگی زۆرینه په‌سه‌ند كرد.
په‌سه‌ندكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس له‌گه‌ڵیدابوون، به‌شێكی پلانه‌كه‌ش ناردنی راسته‌وخۆی چه‌كه بۆ كورد.
