چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌وڵه ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی په‌رله‌مانتارێكى تاقمه‌كه‌ى نه‌وشێروان ئاشكراكران
به‌ڵام پارێزگای هه‌ولێر مۆڵه‌تی پێ نه‌دابوون و ئه‌وه‌بوو عه‌لی حه‌مه ساڵح، داوای لێ‌كردبوون هه‌ر خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان پیلانه‌كه‌ی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه كه عه‌لی حه‌مه ساڵح، كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌كاری بێتاوانی كۆ كردبووه‌وه كه ژماره‌یان 26 هه‌رزه‌كار ده‌بوو كه تاوانباری سه‌ره‌كی و ڕێكخه‌ری خۆپێشاندانه‌كه بوون، بۆ ئه‌وه‌ش بڕی 350 هه‌زار دیناری پێدابوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسن به دروستكردنی ئاژاوه‌گێری و كێشه له هه‌ولێر.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانرا له ڕێگای هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر بكرێن .
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كاته كه ئه‌و هه‌رزه‌كارانه ده‌ستگیركران، عه‌لی حه‌مه ساڵح زیاتر له شه‌ش سه‌عات له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی وه‌ستابوو تا هه‌رزه‌كاران به كه‌فاله‌تی باوكیان له‌سه‌ر بڕیاری دادگا ئازادكران .
گوتیشی: هه‌موو خۆپێشاندانێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكاریی ڕه‌وای خه‌ڵكی بێت قه‌بووڵمانه، به‌ڵام بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌گێری و تێكدانی باری ئه‌منیی شاری هه‌ولێر بێت لای ئێمه هێڵی سووره و قه‌بووڵناكرێت، بۆ نموونه‌ش له‌سه‌ری ساڵه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 100 خۆپشاندان له‌ناو شاری هه‌ولێر كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خه‌ڵك بووه ئێمه به خۆشحاڵییه‌وه قه‌بووڵمان كردووه .
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌وڵى ئاژاوه‌گێرییه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح، عه‌بدوڵخالق ته‌ڵعه‌ت، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌وه‌نا ته‌نیا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له هاندانیان بۆ دروستكردنی كێشه و ئاژاوه‌گێرییه‌كه.
دواتر باوكی ئه‌و مێردمنداڵانه‌مان بانگ كرد، ئه‌وان به‌ری بوون له‌و كه‌سانه و له‌لای من داوایان له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كرد واز له منداڵه‌كانیان بهێنێت، كه ئێستا هه‌موو به‌ڵگه‌كان له‌به‌رده‌ستدایه و دواتر به كه‌فاله‌تی باوكیان ئازاد كران.
بۆیه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بارودۆخی ئارامی و هه‌ولێر و ژیانی هاووڵاتیان تێك بدات، زۆر به توندی رووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه .
