بزووتنەوەی ئیسلامی: سووتاندنی بارەگا بە کوڕی خەڵکەوە، نەریتێکی داعشانە
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان (عەبدوڵا وەرتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی لایهنهكان بۆ كۆبوونهوهی لووتکە بەردەوامە و، ھیچ لایەنێک ڕەتی نەکردووهتەوە و، ئامادەیی خۆیشیان پیشان داوە، بەڵام پێویستی بە کات ھەیە و لایەنەکانیش ھەمان ڕای ئێمەیان ھەیە، بەڵام جارێ کاتەکەی دیار نییە."
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان گوتیشی، ھیچ لایەنێکمان ئیسرائیل نییە و، ئەوەی دیکە فەڵەستین، تا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەست وەربدات و بێتە سەر خەت، کەواتە با لە ناو خۆماندا بە دانوستان کێشەکان چارە بکەین.
(عەبدوڵا وەرتی) ڕوونیشی کردەوە، ئەو ناتەباییەی ئێستا، نەوەدەکانمان وەبیر دێنێتەوە کە ئێمە ھەمیشە شانازیمان بە ھەرێمی کوردستانەوە دەکرد کە ناوچەیەکی ئارامە و نموونە دەبین بۆ ھەموو عێراق و، ڕۆژھەڵاتی ناوین، جا چۆن دەکرێت ئەمە بخەینە ژێر پرسیارەوە و ئاڵۆزی بکەین.
گوتیشی، ئەو کلتوورە ناشرینەی بارەگا بە کوڕی خەڵکەوە بسووتێنرێت ئەمە داعشانییە و ڕاست نییە، جا با لایەنەکان پلە بکەن و بێنە سەر خەت و، دانوستان بکەن و، کێشەکان چارە بکەن.
