ديندار ز ێباری: ژمارەی كۆتایی ئاوارەكانى هەرێمی كوردستانى راگەیاند
گفتوگۆی كۆبوونەوەكە بە گشتی لەسەر ڕەوشی ئاوارەكان بوو كە ژمارەیان گەیشتۆتە زیاتر لە (286000) خێزان لە هەرێمی كوردستان لە ڕووی دابینكردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی و باری ئەمنی و یاسایی لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی ناوەند لە بەغدا.
خاتوو عالیە بەزاز دووپاتی كردەوە كە هەفتانە لە نێوان (300 تا 500) ئاوارە ناونووس دەكرێن لە نووسینگەكەیان سەرەڕای دابین كردنی گشت پێداویستی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لە ڕووی پاراستن و باری یاسایی لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە.
لە لای خۆیەوە دكتۆر دیندار زێباری ئاماژەی بە شێوازی هاتنی ئاوارەكان بۆ هەرێمی كوردستانی كرد كە دامودەزگا ئەمنیەكانی هەرێم ڕێوشوێنی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ پێشوازی كردن لەو هاوڵاتیانەی كە هاتوچۆی هەرێمی كوردستان دەكەن جا چ كورد بێت یان عەرەب یاخود هەر قەومیەتێكی تر بێت پێویستە لە كاتی هاتنیان یان دەرچوونیان كارتی پێناسەیان پێ بێت وەك كارتی زانیاری یان كارتی نیشینگە، ئەم ڕێوشوێنەش تەنها بۆ پاراستنی خودی هاوڵاتیانە.
