وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
لە نووسراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: "لە دروستكردنی ژووری عەمەلیات و بەدواداچوون لە پارێزگا و قایمقامیەتەكان تا بەدواداچوون و پشكنینی سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە و پشكنینی رێژەی كلۆر تیایاندا بەدواداچوونی تەواوكراوە بۆ شوێنە گشتییەكان و چێشتخانە و مەلەوانگە و كارگەكانی سەهۆڵ كراوە".
ئەوەش دەڵێت: "رێنمایی پێویست و رۆشنبیری تەندروستی بەناوی هاوڵاتیان بڵاوكراوەتەوە، دەرمان و پێداویستی پزیشكی و قاوشی تایبەت بۆ ئەو نەخۆشییە ئامادەكراووە".
لەبارەی هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەشەوە، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە كە هۆكارەكەی "ئاو و خواردنە"، بۆیە بەپێی وەزارەتەكە "وەزارەتی تەندروستی بەهاماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و پارێزگا و قایمقامیەتەكان بەدواداچوونی تەواوی بۆ سەرچاوەكانی ئاو كردووە و دەكات".
سەبارەت بە ژمارەی نەخۆشەكان رایگەیاندووە "ئێستا بارودۆخ لەژێر كۆنترۆڵدایە و تەنیا (2) حاڵەت لە دهۆك و 2 لە هەولێر سەلمێنراوە كە پێمانوایە ئەوە ئەنجامی شەپۆلی ئەو نەخۆشیەیە كە لە ناوەڕاست و خوارووی عیراق بڵاوبووەتەوە".
سەبارەت بە هاوڵاتیانیش وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیان دڵنیادەكاتەوە لەوەی "زۆر بە روونی و ئاشكرا هەروەك چۆن پێشتر مامەڵەی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكان كردووە ئێستا مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتەش دەكات و لە گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ كۆنترۆڵی ئەم نەخۆشییە بەردەوام دەبێت".
خەندان
