یەکگرتوو: بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ناکەین

یەکگرتوو: بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ناکەین
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو،ڕایدەگەێنێت،یەکگرتوو بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ناکات ئەگەر بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان نەبێت و لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی کابینەی هەشتەمیشدا نییە.

رێبوار عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو ڕاگەیاند: یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیدا بڕیارداوە بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان نەکات ئەگەر بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان نەبێت چوونکە دەسبردن بۆ هەر رێککەوتنیک کێشەکان هێندەی دیکە قەیرانەکە قۆڵتر دەکاتەوە،هەر لەو کۆبوونەوەشدا بڕیاریشی داوە بە هیچ شێوەیەک جێگەی وەزیرەکانی گۆڕان پڕ نەکاتەوە و رێگری کردن لە سەرۆکی پەرلەمان بە کارێکی نایاسایی دەناسێنێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئاشکراشی دەکات: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کابینەی هەشتەم بە پێنج لایەنەکەوە تا تەواوکردنی خولەکەی خۆی بەردەوام بیت و لەگەڵ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێکی سیاسیدا نین پێشمان وایە پەراوێزخستنی هەر لایەنێک کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات.

لە بارەی هەوڵەکان بۆ ئاشتەوانی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان رێبوار عەلی گوتیشی: پێشنیاز هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەرێگەی کۆبوونەوەی باڵا ئێمەش وەک یەکگرتوو لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەوڵدان بۆ کۆبوونەوەی باڵا گەڕانەوەی بارودۆخی هەرێکی کوردستان بۆپێش 23/6 ئەمساڵ چوونکە پێمان وایە تەنها دانیشتن و گفتوگۆ هۆکارێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو گوتیشی: یەکگرتوو بڕیاریداوە هەوڵی نێوەنگیری بکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئاشتەوانی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا.










باسنیوز
Top