فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ راستەوخۆ گەیشتووەتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆدەبێتەوە
جۆزێف دانفۆرد، فەرماندەی گشتی هێزی مارێنزی ئەمریکا، بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراوە ئەمڕۆ دووشەممە (20/10/2015) گەیشتە هەولێر، بۆ ئەوەی دواین زانیارییەکان لەسەر بەرەکانی جەنگ لە دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) وەربگرێت، ئەوەش بە یەکەمین سەردانی دادەندرێت بۆ باشووری کوردستان و عێراق لە دوای وەرگرتنی فەرماندەی باڵای هێزی مارێنزی ئەمریکی لە سەرەتایی ئەم مانگەوە.
دۆنفۆردی، فەرماندەی گشتی هێزە هاوبەشەکانی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راستەوخۆ لە هەولێر نیشتووەتەوە و سەردانی بەغدای نەکردووە و بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
گوتەبێژی فەرماندەی باڵای هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا ئاشكرای کردووە، کە بڕیارە لە سەردانەکەیدا چاویشی بە بەرپرسانی عێراقی و راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا بکەوێت لە بەرەکانی شەڕ.
باسنیوز
