له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ته‌قه‌مه‌نى و پێداویستی سه‌ربازى و كه‌ره‌سته‌ى دژى چه‌كى كیمیایى ده‌گاته هه‌ولێر
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى دوا پێشهاته‌كان و ره‌وشى سه‌ربازى و پێداویستییه‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرا .
له‌و باره‌یه‌وه بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ستخۆشى له هێزى هاوپه‌یمانان كرد بۆ هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه ، داواشى كرد كه له ڕووى پێداویستییه‌كانى وه‌ك ته‌قه‌مه‌نى و چه‌كى نوێ زیاتر هاوكاریى پێشمه‌رگه بكرێت په‌له بكرێت له گه‌یاندنیان بۆ هه‌رێمى كوردستان ،هه‌روه‌ها ستایشى مه‌شق و راهێنانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كرد .
پاشان به‌رپرسى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ته‌قه‌مه‌نى و پێداویستى سه‌ربازیى نوێ و كه‌رسته‌ى دژى چه‌كى كیمیایى ده‌گاته هه‌ولێر و بڕیاریشه هاوكارییه‌كانى چه‌ند وڵاتێكى دیكه له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به زووترین كات دابین بكرێت و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامیى ده‌بێت .
