کورد ئایینی تێکەڵی سیاسەت نەکردووە بۆیە توانیویەتی ئایینپەروەریی راستەقینەی خۆی بپارێزێت
د. مەلا مادح مەلا هەروەها گوتی: بیرۆکەی توندوتیژی لە سەرەتاوە دوژمنانی ئیسلام بە مەبەستێکی دووسەرە دروستیان کرد، بۆئەوەی لە لایەک نەیارانی خۆیانی پێ بشکێنن، لە لایەکی دیکەش ئایینی ئیسلامی پێ لەکەدار بکەن و بە گژ یەکیدا بکەن، لەم پیلانەدا ئەوانەی ئاستی زانست و مەعریفییان لاواز بوو، بە ئاسانی کەوتنە داوی ئەم پیلانە، چونکە بیرۆکەی توندوتیژی نەمامێکە لە خاکی جھەالەتدا گەشە دەکات، ھەر بۆیە ەۆشیارکردنەوەی خەڵک و پڕچەک کردنیان بە زانستی رەسەن و پیرۆزی ئیسلام باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی پیلانی دوژمنان سەر نەگرێ. ەاوکات پێویستە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ھەموو (چاپکراو، نامیلکە و سیدی)یانەی بکرێت کە لە ناو کوردستاندا بڵاودەکرێنەوە و بیری توندوتیژی و فکری نامۆ و دڕندەیی لە ناو خەڵکدا بڵاودەکەنەوە. ئاخۆ کێ لە پشت ئەم کارەیە؟ کێ خەرجی دەکێشێ و رەواجی پێ دەدات؟ ھەروەھا پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر ئەوانەی کە خۆیان کردووە بە مامۆستا و گەنجانمان فریو دەدەن و باوک و باپیرانی خۆیان بە کافر دەزانن و کوشتنی رۆڵەی میللەتی خۆیان بە جیەاد دەزانن. دەبێت بزانین کێن ئەوانەی گەنجان ەان دەدەن کە بڕوایان بە مەلای رەسەنی کورد نەمێنێ و فەتوایان لێ قبووڵ نەکەن و دەرسیان لە لا نەخوێنن؟ زۆرن ئەو پرسیارانەی کە دەبێ وەڵامیان بۆ بدۆزینەوە. بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بدۆزینەوە، دەبێت گرفتەکان دەستنیشان بکەین.
لە درێژەی قسەكانیدا مادح مەلا هەروەها گوتی: لە سەرەتاوە دەبێ ئەوە یەکلا بکەینەوە کە کرداری دڕندە و نامرۆڤانە ەیچ پێوەندی بە ئیسلامەوە نییە، ئەوجا با کەسانێکیش بە ناوی ئیسلامەوە بیکەن، چونکە رێک پێچەوانەی دەقە پیرۆزەکانی ئیسلامن و مێژووی ئیسلام رەتیدەکاتەوە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئەم کارە نامرۆڤانانە ەاتبێت. باشە ئەگەر ئایینی ئیسلام وھەا رەفتاری کردبا لەگەڵ خەڵک، چۆن لە ماوەی شتێک زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵ بەمجۆرە لە دڵی ملیۆنھەا خەڵکدا جێگەی دەبووەوە؟ چۆن خەڵکی رۆژھەڵات وناوەڕاستی ئاسیا بە رەوشتی بازرگانانی ئیسلام موسڵمان دەبوون؟
لە كۆتایی قسەكانیدا مەلا محەمەد بەرزێوەیی گوتی: ئینسان بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و ناتوانێت بە تەنیا بژی، بەڵکو لە ناو خانەوادە و ەۆز و میللەت وکۆمەڵگەی فراوان ژیان دەباتەسەر. ئەم ژیانە ەاوبەشەش پێویستی بە رێک خستن و یاسا ھەیە، بۆ پاراستنی یاسا وبەڕێوەبردنی ژیانیش دەبێ گەورە و بچووکی ھەبێت، دەبێ سەرکردە و پیشەوای لێزان و ئەمین کاری میللەت بەڕێوە ببات، بەتایبەت لە کاتی جەنگ و ناخۆشی پێویستە سەرۆک حەکیم و شارەزا و بڕیار بە دەست بێت. خەڵک دەبێت پابەندی بڕیاری راست و شەرعیی ئەوانە بن کە شارەزا و دڵسۆز و بوێرن، بەو مەرجەی بڕیارەکانیان پێچەوانەی شەرعی خودا نەبن، ئەگەر وا نەبێت، خەڵک سەری لێ دەشێوێ و ھەموو شتێک پەکی دەکەوێ و ژیان دەبێتە ھەرا و فەوزا.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1046)
