"بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی پەرلەمان لا نەدراوە..ته‌نیا كاره‌كانی ڕایی ده‌كرێ"

دیارە دەنگۆ داکەوتبوو گوایە بەڕێوبەری گشتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لە پۆستەکەی لا دراوە، بەڵام گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، دەنگۆکەی بەدرۆ خستەوە و، دەڵێ، کەس نەنراوەتە شوێنی بەڕێوەبەری دیوانی پەرلەمان، ئەوەندە نەبێ بەڕێوەبەری کارگێڕیی پەرلەمان ڕاسپێردراوە کارەکان بەڕێوە ببات، تا بەڕێوبەری دیوان دەچێتەوە سەر کارەکەی.
گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (محەمەد عەلی یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەری گشتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لا نەدراوە لە پۆستەکەی، هەر ئەوەندەیە بەڕێوەبەری کارگێڕیی پەرلەمان بە چەند دسەڵاتێکەوە ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات تا بەڕێوەبەری دیوانی پەرلەمان دێتەوە سەر کارەکەی."
(محەمەد عەلی یاسین) گوتیشی، ئەو کەسەی بۆ ئەو ماوەیە دانراوە، هەر بۆ ئەوەیە کاروباری پەرلەمان نەوەستێت.
Top