مێركڵ و داودئۆغلۆ: پاڵپشتی بارزانی ده‌كه‌ین له‌شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆردا

مێركڵ و داودئۆغلۆ: پاڵپشتی بارزانی ده‌كه‌ین له‌شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆردا
ئەمڕۆ (ئەنگلا مێرکڵ) سەرشالیاری ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و، لە ئەستەمووڵدا لە لایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە پێشوازیی لێ کرا و، پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژمەوانیدا هه‌ردوو لا پشتیوانیان بۆ (سه‌رۆك بارزانی) ده‌ربڕی له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا (داودئۆغلو) سوپاسی (مێرکڵ)ـی کرد بەوەی لە هاوکاریکردنی ئاوارە سوورییەکان زۆر ئاقڵانە بیر دەکاتەوە و، پڕۆژەی باشی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا باسی لە هاوکاریکردنی باشووری کوردستان کرد لە ڕووبەرووبونەوەی تیرۆدا و هه‌ردوو لا ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ شەری تیرۆردا پاڵپشتی لە (سه‌رۆك بارزانی) ده‌كه‌ن.
(داودئۆغلو) گوتی: "(مێرکڵ) لە بابەتی هاوکاریکردنی بارزانی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر لەگەڵ ئێمەدا هاوکارە و، هەروەها باسی بارودۆخی هەرێمی کوردستانمان کرد و هاوکاریان دەبین. جا پێکەوە کاری باش دەکەین بۆ ئەوەی بە باشی ڕووبەڕووی داعش ببینەوە و له‌شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆردا پاڵپشتی بارزانی ده‌بین."
پاشان (داودئۆغلۆ) و (مێرکڵ) پیاسەیەکیان بە ناو ئەستەمووڵدا کرد و، کۆشکی دۆڵمەباخچەیشیان بینی.
پاشان سەرشالیاری ئەڵمانیا سەردانی (ڕەجەب تەییب ئەردۆگان)، سەرکۆماری تورکیای کرد و لەگەڵ ئەویشدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان بەست.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا (ئەردۆگان) ئاماژەی دا کە هەردوو لا کۆکن لەسەر ئەوەی کێشەی ئاوارەکان چارەسەر بکەن و، ئەڵمانیا هاوکارێکی باشی تورکیا دەبێت. مێرکڵیش سوپاسی تورکیای کرد، بەوەی ماوەیەکی زۆرە 2ملیۆن ئاوارەی لە وڵاتەکەیدا حەساندووەتەوە و، هاوکاریی کردوونە. ئەڵمانیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی باری تورکیا سووکەوە بکات.
Top