گۆڕانكاری له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێ

گۆڕانكاری له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێ
بە گوێره‌ی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان , وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لەم پۆستانەی خوارەوە دەکات، ھەر ئارەزوومەندێک بە پێی ئەو مەرج و پێوەرانەی کە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکانی ھەرێم گشتاندنیان بۆ کراوە، دەتوانێت لە ڕێکەوتی دەرچوونی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی دە ڕۆژ، فۆرمی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگاکەی خۆی وەربگرێت.

ھەر لە ڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، بەپێی ئەو مەرجانەی کە دیاری کراون پێویستە بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمترنەبێت و، ١٠ ساڵ خزمەتی ھەبێت و لەش ساخ و تەندروست بێت و، ھیچ سزایەکیشی ئاراستە نەکرابێت.
ناوی ئەو پۆستانەی کە گۆڕانیان تێدا دەکرێ، ئەمانەن:
ـ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ھەولێر بۆ کاروباری تەکنیکی؛
ـ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی؛
ـ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بۆ کاروباری تەکنیکی؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسوور؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەڵادزێ؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی دووکان؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا ـ سلێمانی؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش؛
ـ بەڕێوەبەری پەروەردەی سمێل و،
ـ بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک.
Top