سامى ئه‌رگۆشى : به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له لایه‌ن ئێرانه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه، به‌ڵكوو له لایه‌ن كۆنفرانسى ئاسایشى میوونیخهوه بانگهێشتى ئه‌و كۆنفرانسه كراوه
ده‌رباره‌ى دیدار و چاوپێكهوتنهكانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئێران و به‌رپرسانى دیكه‌ى كۆمارى ئیسلامیش، به‌ڕێز ئه‌رگۆشى گوتى: ئه‌م دانیشتنه‌ى كۆنفرانسى ئاسایشى میوونیخ له تاران ساز كراوه، بۆیه ئاساییه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تییه بانگهێشتكراوه‌كانى كۆنفرانسه‌كه بوو، له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شدارانى دیكه‌ى كۆنفرانسه‌كه و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌دا ساز بكات.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێزان یاوه‌رانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تاران، گوتى: له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى یاوه‌ریى به‌ڕێزیانى كردووه و له تارانیش به‌ڕێز نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكوومه‌ت له‌و وڵاته، به‌شدارى له دیدار و چاوپێكهوتنهكانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیراندا كردووه. سه‌رباره‌ت به د. ڕۆژ نوورى شاوه‌یس، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموراتى كوردستان، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه وه‌كوو كه‌س بانگهێشتى كۆنفرانسه‌كه كراوه.
