لە هەولێر تەرمی گەنجێک بە لووتبڕاوی دۆزرایەوە
ئەو گەنجە کە پێدەچێت لە بیستەکانی تەمەنی بێت، ئاسەواری چەقۆی بەجەستەوە دیارە و لووت و گوێی بەچەقۆ بڕدراون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتنی شاری هەولێر رایگەیاند " پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2015 تەرمەکەیان لەرێگای نێوان بنەسڵاوە و دارەتوولە هەولێر دۆزیوەتەوە".
رووداو
