50 کۆچبەر گەڕانەوە باشووری کوردستان
عیدۆ کوردێکی ئێزدیە و ماوەی دوو مانگە بە رێگەی نایاسایی گەیشتۆتە وڵاتی ئەڵمانیا، ئەو باس لە نەهامەتی کۆچبەران دەکات و دەڵێت "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری کۆچبەران بکات، ئەوا زۆربەی ئەوانەی چوونەتە وڵاتانی ئەوروپا دەگەڕێنەوە، چونکە لە وڵاتانی ئەوروپادا گرنگی زیاتر بە کۆچبەرە سوورییەکان دەدرێت".
سەمیریش یەکێکی دیکەیە لە کۆچبەرە گەڕاوەکان، ئەو دەڵێت بەهۆی خراپی رەوشی ژیان و وەرنەگرتنی مافی پەنابەری کۆچبەران لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەوەندەی داوای دیپۆرتکردنەوە دەکەن ئەوەندە داوای مافی پەنابەرێتی ناکەن. بەپێی بە دواداچوونەکانی رووداویش زیاتر لە پێنج هەزار کۆچبەری کورد لە وڵاتی ئەڵمانیا ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دیپۆرتکردنەوەیان.
هاتنەوەی ئەو کۆچبەرانە لە کاتێکدایە کە هێشتا بە شێک لە گەنجانی باشووری کوردستان کۆچ بەرە و وڵاتانی ئەوروپا دەکەن. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە 9 مانگی رابردوودا زیاتر لە 150 هەزار کەس لە عێراق کۆچیان کردووە و، لەو ژمارەیەش 25 هەزاریان لە باشووری کوردستان بوونە .
رووداو
