بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ پارتی کۆدەبێتەوە
عەبدوڵڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان راگەیاند: کاژێر 11:30خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە 18 ی تشرینی یەكەمی 2015، شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی کامیل حاجی عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دەکەین لە پیرمام".
وەرتی گوتیشی: بڕیارە لەگەڵ هەریەکە لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی، مەحموود محەممەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و، ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کۆببینەوە، بەمەبەستی دەستپیشخەری بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی حیزبەکان".
پێشتر بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامیش کۆبووەتەوە. عەبدوڵڵا وەرتی دەڵێت دەیانەوێت ئەمڕۆ وەڵامێكی دڵخۆشكەر لە پارتی وەربگرن بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان.
رووداو
