تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان ڕوویان نه‌بوو باسی پێشمه‌رگه بكه‌ن؛ ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌یان بۆ خۆبێبه‌ریكردن بوو
بەو دواییانە تاقمه‌كه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) نازانن چۆن شكسته‌كانیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن؛ وەکچۆن چاودێرێك كه نه‌ویست ناوی ببەین دەڵێ: "ڕاگه‌یێنراوەکەی جڤاتی نیشتمانی تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، هیچی تازه‌ی تێدا نییه و هه‌وڵێكی بێهووده‌یه بۆ خۆبێبه‌ریكردن له به‌رپرسیارەتیی ئه‌و بارودۆخه ناله‌بار و تاوانانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌رهه‌ق به پارتی دیموكراتی كوردستان کردیان."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه بۆ 'كوردستان تی ڤی' قسه‌ی كردووه، گوتیشی، تەنانه‌ت داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستانیش ناكات كه ئه‌م هه‌موو ئاژاوه‌یه‌یان ناوه‌ته‌وه. کەچی به‌ڵگه‌ی به‌شداریكردنی كارای هه‌ڵسووڕاوه‌كانی ئه‌وان له هه‌موو هێرش و په‌لاماره‌كاندا کەوتووەتە دەر، به تایبه‌تیش له‌و شار و شارۆچكانه‌ی كه سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به گۆڕانن.
چاودێره‌كه ئاماژه‌یشی داوه: "جڤاته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا وێڕای پشتگوێخستنی قاره‌مانەتیی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاساییش و ته‌واوی یه‌كه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه به درێژایی سنوور شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن و ئاسایش و ئارامیی گه‌له‌كه‌مانیان دابین كردووه و وڵات له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراوی دوژمنان ده‌پارێزن."
هه‌روه‌ها به یه‌ك سڵاویش خانه‌واده‌ی شه‌هیدانیان به‌سه‌ر نه‌كردووەته‌وه. ڕایشیگه‌یاند كه ڕاگەیێنراوەکەی جڤاته‌كه‌ی گۆڕان جارێكی تر و به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به چه‌واشه‌كاری، خۆی له دیاریكردنی هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كانی قه‌یرانه‌كان هه‌ڵه كردووه‌و بۆ درێژه‌دان به سیاسه‌تی دژایه‌تی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان قسه‌كانی ڕابردووی دووباره كردۆته‌وه، ئه‌مه‌یش ئیعازدانه به هه‌ڵسوڕاوه‌كانیان كه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هێرش بۆسه‌ر پارتی.
چاودێره‌كه ده‌یشڵێت كه له كۆتایی ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌دا، گۆڕان نیشانی داوه كه هێشتا له دۆخه‌كه و لێكه‌وته‌كانی تێنه‌گه‌یشتووه، به‌تایبه‌تیش له پرسی به‌شداری ئه‌وان له حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا. چونكه پێگه‌ی ئه‌وان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی بنكه‌فراواندا به‌ره‌نجامی سازانی سیاسی و ڕێككه‌وتنی پارتی بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه. دوای كوده‌تاكه‌ی گۆڕان پارتی خۆی له‌و ڕێكه‌وتنانه سه‌باره‌ت به به‌شداری تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئازاد كردووه. كاك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش له وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند كه لتا چەند حەفتەی دی، قۆناغی دووه‌می حكوومه‌ت و كاره سه‌ركییه‌كانی ده‌ست پێدەکا.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه زۆر په‌رۆشی ئارامی و سه‌قامگیریی پرۆسه‌ی سیاسی و یه‌كڕیزی نیشتمانییه له‌پێناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته هه‌مه‌جۆره‌كانی ئێستا و خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕانكاری له ناوچه‌كه‌دا، دووپاتی ده‌كاته‌وه گێره‌شێوێنی و كوده‌تا و په‌لاماردان و خۆسه‌پاندن، ڕێگه و شێوازی قوبوڵكراو نین بۆ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ر تاقمێكیش په‌نا بۆ ئه‌و شێوازانه ببات مایه‌پووچ ده‌رده‌چێ و، له كاروانی خه‌باتی نیشتمانی به‌جێ ده‌مێنێ.
