پێشمەرگە هێرشێکی گەورەی داعشی تێکشکاند
عەمید عزەدین سەعدوون، فەرماندەی لیوا 12ی پێشمەرگە، ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2015 لە لێدوانێکدا رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە هێرشەکەی داعش تێکشکێندرا".
سەعدوون، ئاماژە بەوە دەدات "چەکدارانی داعش لە هەرسێ قۆڵی سیتی زەینەب و قەڵای سمایل بەگ و گەڕەکی نەسر هێرشیان هێنایە سەر پێشمەرگە، بەڵام پێشمەگە قارەمانەکان لێیان هاتنە دەست و سەرجەم هێرشەکانی داعشیان تێکشکاندن".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، ئاماژە بەوەشدەدات "هێزەکانی پێشمەرگە، بەهۆی ئەو هێرشەی داعشەوە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە"، سەبارەت بە زیانەکانی داعش رایگەیاند "لەبەر ئەوەی شەوە، تا ئێستاش ناوە ناوە دەنگی تەقە دێت، زیانەکانی داعش نەزانراون".
رووداو
