فازڵ به‌شاره‌تی: گۆڕان هه‌رێم به‌ره‌و چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار ده‌بات پێویستە سنوورێك بۆ دابنرێت
فازڵ به‌شاره‌تی، به‌رپرسی لقی 12ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سنوورێكی بۆ دانه‌نرێت، چاره‌نووسی سیاسی و ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌و له‌ناوچوون و هه‌ڵدێر ده‌بات".
وتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك لایه‌نێكی براوه، ناتوانێت بێده‌نگ بێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و موزاده‌یه سیاسی و ئاژاوه‌گێڕییه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژ به پارتی و دژ به ئه‌زموونی كوردستان ده‌ستیداوه‌تێ".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: گۆڕان كه خۆیان به هێزی دووه‌م ده‌زانێت، وه‌ك هێزی پێنجه‌میش هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كردووه و دركی به به‌رپرسیارێتی نه‌كردووه به‌رانبه‌ر به ده‌نگده‌رانی خۆی و گه‌نج و لاوه‌كانی بۆ مه‌رامی سیاسی هاندا تا په‌لاماریی باره‌گانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن"، داخستنی خوێندنگه‌كان و بێبه‌شكردنی خوێندكارانیشی له خوێندن، وه‌ك فه‌رهه‌نگێكی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌سفكرد.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌شاره‌تی وتی: "پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر له گفتوگۆدایه و له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به شێوه‌یه‌كی بوێرانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌وان خه‌ڵكیان به‌كوشت ده‌دا، پارتی له سه‌ركردایه‌تییه‌وه ئه‌وانی سڕكردووه تا ئه‌و كاته‌ی ره‌وشه سیاسییه‌كه له‌گه‌ڵیاندا یه‌كلاده‌كاته‌وه".
خەندان
