بۆرییه‌كی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ غاز له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ توركیا راده‌كێشرێت

بۆرییه‌كی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ غاز له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ توركیا راده‌كێشرێت
كۆمپانیای "ئۆیل ئوند گاز 360"ی‌ توركی‌، كه‌ له‌ بواری‌ نه‌وت و غازدا كارده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ عیراقی له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ دانانی‌ بۆری غاز له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ توركیا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ كۆمپانیاكه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی‌ دانانی‌ بۆرییه‌كه‌وه‌ ئیمزا نه‌كراوه‌، به‌ڵام كۆمپانیای " پۆتاش"ی‌ توركی و خاوه‌ن بۆری‌ نه‌وت و غاز، ده‌ستیكردووه‌ بۆ دانانی‌ بۆرییه‌كه‌ له‌ناو خاكی‌ توركیا به‌ره‌و سنووره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌مانگی‌ ئایاری‌ رابردوودا وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق رایگه‌یاند، به‌هۆی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سكاڵایه‌كی دژ به‌ حكومه‌تی‌ توركیا تۆماركردووه‌.
ئاژانسی‌ فرانس پرێس، لێدوانی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ وه‌زیری نه‌وتی‌ عیراقی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ته‌ئكیدیكردبووه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ رێگه‌دانی‌ توركیا به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌ رێگه‌ی‌ ته‌نكه‌ره‌كانه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ به‌ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانی‌ توركی، به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراقه‌، ده‌بێته‌ هۆكار بۆ له‌كارخستنی‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ عیراق و توركیا له‌باره‌ی‌ راكێشانی‌ بۆری‌ غازه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای پۆتاش.
وه‌زیری نه‌وتی‌ عیراق، داوای‌ له‌ دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ (ICC)ی‌ كردبوو، فه‌رمان به‌ توركیا و كۆمپانیای پۆتاش بكات پرۆسه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ قه‌ده‌غه‌كراو رابگرێت و به‌ بڕی‌ 250 ملیۆن دۆلاریشی قه‌ره‌بوو بدرێته‌ عیراق.
Top