پارتی هەنگاوی دووەمی ئاشکرا دەکات
مه‌حموود محه‌ممه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی ده‌ستگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی، له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی زاگرۆسـدا، و کە ماڵپەری فەرمی پارتی بڵاویکردوەتەوە، شیكردنه‌وه‌یه‌كی خێرای بۆ دۆخی رابردووی كوردستان و ئێستا و پاشه‌ڕۆژ كرد و، راشكاوانه رای پارتی و چۆنیه‌تیی رووداوه‌كانی بۆ رای گشتی به ڕوونی ده‌ربڕێ.
له ده‌سپێكدا (مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی گۆڕانی خسته‌ڕوو كه له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی له‌نێو گۆڕاندا هه‌بوو، ویستێك بوو بۆ شكاندنی كادیر و سه‌ركرده‌كانی پارتی، بۆیه ده‌ستیان بۆ هه‌ندێ كار برد. گوتیشی، به‌بێ ئه‌وه‌ی پارتی به‌شدار بێ له پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی‌دا، گۆڕان كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كرد، نیه‌تی گۆڕان له 23ی حوزێرانه‌وه به ئاشكرا ده‌ركه‌وت.
پێوه‌ست به رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان بۆ به‌شدارییان له حكوومه‌ت گوتی، “له رابردوودا ئیمه پێناسه‌یه‌كی دیاریكراومان بۆ گۆڕان هه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مل ناداته حكوومه‌ت و مه‌یلی ئۆپۆزسیۆنیان ماوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، نیه‌تێكی واهه‌بوو پێكه‌وه حكوومه‌ت پێك بێنین، به‌ڵام دواتر به‌شێك له یه‌كێتی پێیان باش بوو كه گۆڕانیش به‌شدار بێ و دواتریش قبووڵ كرا و، ئیمه‌یش پێمانوابوو كه ده‌بێ، پرۆسه‌كه له خزمه‌تی گوازتنه‌وه‌ی قۆناغه‌كه بێ و رێكخه‌ری گشتیی گۆڕانیش هه‌ر ده‌یگوت ئه‌و شته باشه و، باسی چوارساڵی ئارامی ده‌كرد و، دواتر به‌رێككه‌وتنێكی واژۆكراو له‌گه‌ڵ گۆڕان گه‌یشتین به ته‌وافوق، به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ندێ لایه‌ن ئاماژه‌یان پێداین كه گۆڕان به‌دره‌وام نابێ! گۆڕان ساڵێك یان زیاتر له حكوومه‌ت ده‌كشێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌یانه كه دێنه حكوومه‌ته‌وه تا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی بۆخۆیان دروست بكه‌ن و دواییش ده‌كشێنه‌وه، ئێمه‌یش ئه‌وه‌مان پێگوتنه‌وه كه بۆچی دێنه حكوومه‌ت و دواتریش بكشێنه‌وه؟ گوتیان ئێمه بۆیه ئۆپۆزسیۆن بووین تا بگه‌ینه حكوومه‌ت و ئه‌و نیه‌ته‌مان نییه.”
هه‌ر له‌دیمانه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، باسی له پێكهاته‌ی دروستبوونی گۆڕان كرد و، به پشتبه‌ستن به دروستبوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هاته سه‌ر باسی به‌شداریی گۆڕان له حكوومه‌تدا كه بائاشكرا ساردییان لێ دیار بوو، چونكه زانییان ئه‌وه‌ی پێشبینییان كردبوو كه هاتنه نێو حكوومه‌ت شتێكی دیكه بوو له پراكتیكدا، بۆیه نه‌یانتوانی وه‌ك حكوومه‌تداری به‌رده‌وام بن.
گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسی شكستی كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كرد دواتر هاته سه‌ر باسی ئه‌و ژووره‌ی به ناوی عه‌مه‌لیات له‌لایه‌ن یه‌كگرتووه‌وه پێشنیازی دروستبوونی بۆ كرا و، چۆنیه‌تیی په‌كخستنیشی له‌لایه‌ن گۆڕانی روون كرده‌وه، كه گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسی شكستی كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ك راشكاوانه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر پشووی درێژی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و ئێمه‌ی پارتی نه‌بووایه، له كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌مدا نه‌ده‌توانرا درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بدرابا، ئه‌وان له‌وكات‌دا نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو به خه‌ڵك بڵێن رێك ناكه‌وین، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌مدا ئێمه رێككه‌وتین له‌سه‌ر چه‌ند خاڵ، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وكانی دی به ته‌واوی بگه‌ینه ئه‌نجام.
گوتیشی له 23 حوزێران به‌داخه‌وه كه حزبه‌كانی دیكه‌یش هاوكار بوون، بۆ گۆڕان ئامانجه‌كه ئاوتكردنی پارتی بوو له پرۆسه‌كه، به‌ڵام له 19 ئاب كۆبوونه‌وه‌ی 17 قۆڵی كرا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و یوئێنیش كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوون، ره‌وشه‌كه‌یان بۆ شیی كرایه‌وه و له مه‌ترسییه‌كانیش تێگه‌یێدنران و، هه‌موو لایه‌ك به روونی ئه‌مه‌ی بیست و په‌یمان وابوو، كه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێ، به‌ڵام گۆڕان په‌یمانه‌كه‌ی شكاند.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاشکراشی دەکات، ئێمه بۆ ڕێككه‌وتن چووبین، ئه‌وان خه‌ڵكیان كۆ كردبووه‌وه،به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی ده‌یشڵێ، له كۆبوونه‌وه‌ی نۆیه‌مدا له سلێمانی به‌ر له‌وه‌ی بچین، ئاگادار كراینه‌وه كه به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ سه‌رنه‌گرتنی كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام ئیمه مكوڕ بووین كه هه‌رده‌بێ بچینه كۆبوونه‌وه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن پارتی نه‌هات، به‌ڵام كه زانییان ئێمه هه‌رده‌چین بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، له‌وه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و، هه‌ڵسان به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوانیان له‌به‌رده‌م شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كیش ئه‌وه‌ی بینی، به‌ڵام ئێمه پڕۆژه‌كه‌مان پێدان و گفتوگۆیش له‌باره‌وه كرا و دوای ئه‌وه‌ی كه خوێندیانه‌وه، گوتیان رێك ناكه‌وین، خۆ له خوله‌كی سه‌ره‌تایشدا هه‌ر ئه‌وه‌یان گوت كه ئێمه رێك ناكه‌وین و، با هیچ واده‌یه‌كیش دیاری نه‌كه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دابێ، شاندی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كه دووشه‌ممه‌ی دابێ كۆ ده‌بینه‌وه، به‌ڵام گۆڕان نیه‌تی تێكدان بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیتان كه دۆخه‌كه‌یان چی لێ كرد.
مه‌حموود محه‌ممه‌د گشت نیازپاكییه‌كی پارتی باس كرد و هاته سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی بۆ راگرتنی هێرشی راگه‌یاندن و، ئه‌وه‌یشی گوت، كه گۆڕان نه‌یتوانی چوار رۆژ پابه‌ند بێ به‌و رێككه‌وتنه‌وه و به‌هیچ ڕازیی نه‌بوون.
گوتیشی، ئه‌وان(گۆڕان) بژارده‌ی نێو په‌رله‌مانیان دانابوو له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، گوتمان با خه‌ڵك بڕیار بدات با بیده‌ینه راپرسی، خه‌ڵك چ بڕیاری دا با ئه‌وها بێ. ئه‌وانه نه رای خه‌ڵكیان قبووڵ بوو نه كۆبوونه‌وه‌كان، هه‌رچه‌ند لایه‌نێكیش هه‌بوو له‌گه‌ڵ گه‌وه‌ره‌كردنی كێشه‌كان بوو. به‌ڵام هێشتا ئێمه گوتمان با خه‌ڵك سیسته‌می حوكم دیاری بكا ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش ناكه‌ن با هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ین، به‌ڵام با هه‌ر درێژه به گفتوگۆكان بدرێ. هه‌ڵبه‌ت پارتی له‌پێناو ئارامی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا ئه‌گه‌ر باج و قوربانییشی دابێ قبووڵی كردووه، كه بۆ به‌رزراگرتنی ناوبانگی هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان قبووڵ نه‌بوو، به‌ڵام ئیمه پێمان گوتن پارتی ره‌قه‌مێكه ئاوت ناكرێ و پشتگوێ ناخرێ.
ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی (مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئاماژه‌یشی دا، كه له دوای هه‌شتی مانگه‌وه له‌نێوان ئێمه و گۆڕان پێوه‌ندی نه‌ماوه، به‌و مانایه نا كه پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی كرابێ و وه‌ڵام نه‌بووبێ، به‌ڵام پێوه‌ندیمان نه‌ماوه و له‌بابه‌ت سووتاندنی باره‌گاكانی ئێمه و شه‌هیدكردنی كادرانی پارتی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر سه‌روماڵی لایه‌نگرانیشمانه‌وه دوای به‌یاننامه‌كه‌ی پێشمه‌رگه، ره‌وشه‌كه گۆڕا و، یه‌كێتییش دوایی كه‌وته جۆڕیك له به‌رگریكردن له باره‌گاكانمان.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م ڕێگری بوو له‌وه‌ی بیانه‌وێ بیكه‌ن
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، وه‌ك به‌رگرتنێك له‌م گێره‌شێوێنییه‌یش كه گۆڕان به‌رپای كردووه، تا چی دی منداڵی بێ‌تاوان و خه‌ڵك به ناحه‌ق تێدا نه‌چن، هه‌نگاوی یه‌كه‌می پارتی بریتی بوو له‌وه‌ی، به گۆڕانمان گوت ئه‌وه‌ی كه له خه‌یاڵتدایه ناتوانی له گۆڕه‌پاندا جێبه‌جێی بكه‌یت.
هه‌نگاوی دووه‌م، له‌گه‌ڵ حزبه‌كان دیالۆگ ده‌كه‌ین، كه چۆن ئه‌م وڵاته بچێته ڕێوه. چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخه ببینه‌وه كه‌وا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌و ناوچانه ده‌شوبهێنرێن به ساڵی 1916ی سه‌رده‌می دابه‌شكردنی سایكس پیكۆ. ئێستا رووسیا و هاوپه‌یمانی و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی هاتوون، به‌ڵام كوردستان چۆن سوود له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه وه‌رگرێ و یان زیان نه‌كه‌ین، خۆمان چۆنچۆنی بۆ ئاماده بكه‌ین، ئه‌مه‌یان گرینگه كه ده‌بێ بیخه‌ینه گفتوگۆوه.
باسنیووز
