شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك بارزانی هاوپه‌یمانان ئاماده نین فڕۆكه‌یه‌كمان بۆ هه‌ڵسێنن یانیش هاوكاریمان بكه‌ن
هه‌روه‌ك دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆن و هێرشه‌كان به‌فه‌رمان و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی هه‌رێمه و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانانیش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی بارزانی ئاماده‌نین فڕۆكه‌یه‌كمان بۆ هه‌ڵسێنن یان هاوكاریمان بكه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ "باس" ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه “ورەی پێشمەرگە ورەیەکی پۆڵایین و بەرزە، بەم ورە بەرزەیەوە، پێشمەرگە توانیویەتی داعش تێک بشکێنێت و ڕووبەرێکی زۆری خاکی کوردستانیش لەژێر دەستی داعش ڕزگار بکا”.
فەرماندەی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی دوایین شەڕەکانی پێشمەرگە لە دژی داعش لە سنووری باشووری کەرکوک دەڵێ: “لەم چەند شەڕەی دواییدا لە سنووری باشووری کەرکووک، پێشمەرگە توانیویەتی بە سەدان کیلۆمەتری چوارگۆشە خاک لەژێر دەستی داعش ڕزگار بکا و ئێستا لەو شوێنانە پێشمەرگە دەسەڵاتدارە و کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەی کردووە و ھەڕەشەی لەسەر ناوچەکانی کاکەیی و تاڵەبانی و داودە و خوارووی کەرکووک دوور خستووەتەوە”.
له‌باره‌ی ڕۆڵ و گاریكهریی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی ـیش شێخ جه‌عفه‌ر دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه " ئەمڕۆ ھەر کارێک، یان ھەر چالاکی و کردەیەک کە لە کوردستان دەکرێت، یان ھەر بەرنامەیەک کە جێبەجێ بکرێت، دەبێ ڕەزامەندیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی لەسەر بێت. بەبێ ڕەزامەندیی مەسعود بارزانی، تەنانەت ھێزەکانی ھاوپەیمانان ڕازی نین فڕۆکەیەکیشمان بۆ ھەڵسێنن، ھەروەھا ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەبێ ڕەزامەندیی بارزانی، ھیچ ھاوکارییەکی ھێزی پێشمەرگە ناکەن. بۆیە منیش ھەموو فەرمانەکانی مەسعود بارزانی جێبەجێ دەکەم و ئەگەر بمانەومێت بەرگری لە خاکی کوردستان بکەین و پارێزگاری لەم ھەرێمە بکەین، دەبێ فەرمانەکانی بارزانی جێبەجێ بکەین”. له كۆتاییشدا ئه‌وه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه كه پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و خۆی بچووك ناكاته‌وه ببیێته پێشمه‌رگه‌ی حزبێك. له‌باره‌ی ڕۆڵیشیان له ناكۆكییه سیاسییه‌كاندا ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه بە ئەرکی سەرشانی خۆیان زانیوە داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بکەن، ڕێک بکەون و کۆتایی بە ململانێکانیان بھێنن و گوتیشی: “ئەمڕۆ میلەتەکەمان پێویستی بە یەکێتی و یەکڕیزی و تەبایی و برایەتی ھەیە، بۆ ئەوەی ھەم بتوانین دوژمنەکانمان بشکێنین، ھەمیش سەربەخۆیی کوردستان بەدەست بھێنین”.
