نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى تاران ده‌كات
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، (سامى ئه‌رگۆشى) سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند: ''بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسى ئاسایشیى میوونیخ كه له تارانى پایته‌خت ده‌به‌سترێت، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه به داوه‌تێكى فه‌رمى سه‌ردانى ئێران ده‌كات.''
ده‌رباره‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ش گوتى: ''ئه‌م كۆنفرانسه كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌نتیستۆى نێوده‌وڵه‌تیى لێكۆڵینه‌وه‌ى سیاسى له پایته‌ختى ئێران ساز ده‌كرێت، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئێران و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌ران و به‌رپرسانى حكوومى و ئه‌كادیمسیه‌ن و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئێرانى به‌شدارى تیادا ده‌كه‌ن و زیاتر په‌یوه‌سته به دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان كۆمارى ئیسلامى و وڵاتانى ڕۆژاوا و چه‌ندین بابه‌ت و باس و ته‌وه‌رى په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌ى تیایدا تاوتوێ ده‌كرێت.''
(ئه‌رگۆشى) هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى دا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م سه‌ردانه‌ىدا بۆ تاران، (نێچیرڤان بارزانى) چاوى به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیش بكه‌وێت.
