"پارتی پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان له به‌غدا له گۆڕان وه‌رده‌گرێته‌وه"
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان "شاخه‌وان عه‌بدوڵا" به ئاژانسی ھه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: "فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی کوردی بووه له په‌رله‌مانی عێراق و پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان مافی ئێمه بووه و دراوه به گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کڕیزی کورد بپارێزرێت، به‌ڵام گۆڕان له به‌غدا و ھه‌رێم پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بووه."
شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوتی: ھه‌وڵمان دا کێشه‌کانی ھه‌رێم نه‌یته به‌غدا، به‌ڵام کێشه‌کانیان ھێنا به‌غدا و بردیان بۆ لای سه‌رۆک وه‌زیران، بۆیه ئێمه‌ش بڕیارمان داوه پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان له گۆڕان وه‌ربگرینه‌وه و که‌سێکی دیکه‌ی پارتی له شوێنی ئه‌و کاندید ده‌که‌ین.
وتیشی: سه‌رتای ھه‌فته‌ی داھاتوو ده‌ست ده‌که‌ین به‌و رێکارانه‌ی که پێویست بۆ لادانی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان له پۆسته‌که‌ی و کۆمه‌ڵێک پلانیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ھه‌یه.
