گه‌وره‌تیرۆریستێك و هه‌شت له پاسه‌وانانیشی كوژران
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەک موختار و، سێ ھونەرمەندی بواری شانۆیان گوللەباران کردن و، هیچ هۆكارێكیشیان نه‌دا به‌ده‌سته‌وه كه بزانرێ بۆ ئه‌م كاره‌یان كردووه.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمان مۆڵگەکانی داعشانیان کردە ئامانج و، له ئاكامدا داعشه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵایان به ناوی (جائەڵڵا عەبدوڵڵا مەعرووف) كه به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌ڤغانستانه، له‌گه‌ڵ هه‌شت له پاسه‌وانانی لە ناوچەی قوسییات لەلای چەپی مووسڵدا کوژران.
