نێچیرڤان بارزانی: دەبێ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێ
کە بە پێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکانی رۆژی سێشەممەی شاندی پارتی لەگەڵ یەکێتی و پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا، نێچیرڤان بارزانی بە راشکاوی گوتویەتی کە "لەگەڵ گەڕانەوەی یوسف محەممەد نین بۆ هەولێر تاوەکو سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێ".
هەروەها سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی ئێستای پەرلەمان ناکەن و دەبێ بگۆڕدرێت.
هەربەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو سەرۆکی حکومەت داوای کردووە پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان لەسەر یەکتری رابگرن و پەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە.
رووداو
