سه‌عدی پیره: ده‌بێ ئێمه و پارتی لێك نزیك بین.. مه‌حموود محه‌ممه‌د: گۆڕان ئه‌و هێزه نییه چی بیه‌وێ بیكات
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆ بوونه‌وه، له پرێسكۆنفرانسێكدا، هه‌ریه‌ك له (مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاند.
له ده‌سپێكدا (مه‌حموود محه‌ممه‌د) رایگه‌یاند، هه‌ڵسوكه‌وتی گۆڕان له‌و دۆخه‌دا نه‌گونجا و بوو بۆیه هه‌ڵوێستمان له دژی وه‌رگرت.. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه، ئێمه له‌و باوه‌ڕداین گۆڕان له پشته‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه بووه و، خۆپیشاندانه‌كان خۆڕسك نه‌بوونه و، بۆ ئه‌وه بووه كه پارتی تووشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بكاته‌وه، هه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانیش تێبگات كه ناتوانێ هه‌موو شتێك بكات، له كاتێكدا كه ئێمه له دژی داعش له شه‌ڕداین و ئه‌و ئه‌زموونه ده‌پارێزین، بۆیه پارتی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌رانبه‌ر گۆڕاندا.
(مه‌حموود محه‌ممه‌د) جه‌ختیشی كرده‌وه، خه‌ڵكی ئێمه‌یش چی دی قبووڵ ناكات كه له سلێمانی و شوێنه‌كانی دیكه، ماڵی سووتاوه و هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، بۆیه پارتی ئه‌و بڕیاره‌ی دا.. هه‌ڵبه‌ت حه‌فته‌ی دابێ، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كۆ ده‌بینه‌وه.
(مه‌حموود محه‌ممه‌د) جه‌ختی كرده‌وه، گۆڕان ئه‌و هێزه نییه، چی بوێ له‌م هه‌رێمی كوردستانه‌دا بیكات. گوتیشی، به دڵنیاییه‌وه، پارتی ئه‌م گه‌ل و وڵات و حكوومه‌ته ناخاته به‌رده‌م پاشه‌ڕۆژێكی نادیاره‌وه، كه له به‌ره‌نجامی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا هه‌مانبووه.
لای خۆیشییه‌وه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ڕوویدا، ده‌رچون بوو له نه‌ریتی خۆپێشاندان و، دۆخه‌كه سه‌لماندی كه نابێ چیدی ئێمه و پارتی لێكدی دوور بین.
(سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، پێگه‌ی پارتی و یه‌كێتی وایه كه، پێكه‌وه پارێزگاری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆیه بواری دووركه‌وتنه‌وه لێكدی نییه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رتایه‌ك بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و دبێ له پاشه‌ڕۆژیش ارێك بكه‌ین نه‌كه‌وینه دۆخێكه‌وه، خه‌ڵكی لێمان نا‌ئومێد بن. ده‌بێ پارێزگاری له سومعه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكه‌ین.
(سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) دوو ئیداره‌یی بابه‌تێك نییه كه هیچمان بیرمان لێی كردبێته‌وه و، كه‌س باسی نه‌كردووه. ئێمه له 25 ساڵی رابردوودا زۆر گرفتی دیكه‌مان هه‌بووه و چاره‌مان كردوون، ئێستایش ئه‌مه جاره ده‌كه‌ین. له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ده‌گه‌ینه ئه‌نجامی باش.
هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان(مه‌حموود محه‌ممه‌د) دووپاتی كرده‌وه، باوه‌ڕمان وایه گۆڕان له پشت گێره‌شێوێنییه‌كانه‌وه بووه و خۆرسك نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه درێژه نه‌كێشێ، پێویست بوو ڕێوشوێن بگرینه به‌ر، چونكه له كاتی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییمان، چ یاسایه‌ك ڕێی به گۆڕان داوه ئه‌وه‌ی بیه‌وێ بۆ شكاندنی پارتی، دواجار به‌كوشتدانی كوڕی خه‌ڵك بیكات.
ئه‌وه‌ی كه به‌لای ئێمه و یه‌كێتییه‌وه جێ بایه‌خن، له كۆبوونه‌وه‌كانی دادێ، ده‌یانخه‌یه‌نه به‌ر باسه‌وه
