له گوێر 7 چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد
مقه‌ده‌م دیاری عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی به‌شی جموجۆڵ له فه‌رمانده‌یی سلێمانی له میحوه‌ری گوێر راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7 چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد له میحوه‌ری گوێر له گوندی ساقیه".
وتیشی: "به‌پێی قسه‌ی خۆیان ده‌ڵێن ئێمه له داعش بێزارین و ئێوه بمانكوژن باشتره له‌وه‌ی ئێمه له‌ناو داعش ژیان به‌سه‌ر ببه‌ین".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "پێشتر ئێمه ئاگاداری هاتنی ئه‌وان نه‌بووین، ئه‌و چه‌كدارانه له‌وێ هه‌ڵهاتوون و روویان كردووه‌ته ئێره".
باسی له‌وه‌شكرد: "سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی ناحیه‌ی نه‌مروودن".
خه‌ندان
