پهرلهمانتارێك: رێگریکردن لەیوسف محەمەد بۆ ھەولێر بۆ پاراستنی خۆی بووە
جێگری سەروکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان نازم ھەرکی بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەو روداوانەی رویانداوە ھی ئەمڕۆ نییە و ماوەی ھەفتەیەکە لەلایەن گۆران دەست پێکراوە، ئەوان ھێرشیان کردۆتە سەر بارەگاکانی پارتیی و کادیرەکانیان شەھید وبریندارکردوونە، بۆیە ئەوەی رویداوە لەئەنجامی ئەو کردەوەی ئەوان بووە و لەئێستادا خەڵک لێرە تورەیە و بۆ پاراستنی یوسف محەمەد رێگری لێکراوە بێتە ھەولێر.
نازم ھەرکی گوتیشی: ئەوان دەیان ویست ئەو ئاڵۆزیانە بگوازنەوە بۆ ھەولێریش، بەڵام نەیانتوانی ئەو کارە بکەن و رێگە نەدان بەیوسف محەمەد لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان کراون و رێکاری خۆیان گرتۆتە بەر و ئەوان کاری خۆیان باشتر دەزانن.
