فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 32 تیرۆریستی داعشی له نێوان گهیاڕه و مه‌خمور كوشت
ووته‌بێژی میحوه‌ڕی مه‌خموور رایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به پاڵپشتی زانیارییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كاروانێكی ئۆتۆمبیله‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی كه پێكهاتبوو له حه‌فت ئۆتۆمبیل له گوندی هیچهڵی نێوان ناحیه‌ی گهیاڕه و قه‌زای مه‌خموور كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا حه‌فت ئۆتۆمبیله‌كه سوتێنران و 32 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كان بوون كوژران .
