ئاری هەرسین: ئەمرۆ هەموو شت یەکلای دەبێتەوە

 ئاری هەرسین: ئەمرۆ هەموو شت یەکلای دەبێتەوە
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی پەرلەمان لەبەر مەترسی ئەمنی رێگری لێکراوە بێتە هەولێرو دەشڵێت لە دوای23حوزەیرانەوە پەرلەمان نە هیچ محەلیەکی ئیعرابی نییە.

ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە ڕاگەیاند: هۆکاری رێگری کردن لە یوسف محەمەد بە پلەی یەکەم بۆ مەترسی ئەمنی دەگەرێتەوە ئەمنیەتی پارێزراو بێت،لە دەڤەری سلێمانی خەڵک کوژراوە بارەگا سووتاوە ئەمەش هۆکاری سەرەکی بووە کۆمەڵیک خەڵک دڵی شکاوە نەوک کۆنترۆڵ نەکرێت .

ئاری هەرسین گوتیشی ئێستە بارودۆخی هەرێمی کوردستان جیاوازە لەگەڵ هەفتەی پێشووتر،من خۆم لە 23حوزەیرانەوە من پێم وا نییە پەرلەمانی کوردستان پەرلەمان بێت نە مەرجەعەو نە پەرلەمانە، بینیشمان لە هەموو دانوستانانەی کە کران،محەلی پەرلەمان لە ئیعرابا سفر بوو بە سەرۆکی پەرلەمانیشەوە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت،بەس تەشرفاتییە هەتا ئەو بارودۆخانە هێور نەبنەوە مەترسی بارەگا سوتاندن مەترسی لەسەر کادرانی پارتی مابێت بێتەوە هەولیر دەبواییە د یوسف خۆی هەستی بکرداییە وە دەوری ببینیاییە لە هێورکردنەوەیان.

لە بارەی ئەوەی ئایا لەسەروی سەرۆکی پەرلەمان فشار خرابێتە سەر یوسف محەمەد بۆ ئەوەی بگەرێتەوە گوتی: خۆی ئەمە بە ئیهانە ناڵیم د یوسف خۆی پیاوێکی دیندارە پێوستە زیاتر لە دادگای خوا بترسێ نەک هی کاک نەوشیروان مستەفا هەقە بوێری ئەوەی هەبووایە بێ لایەنانە کاری بکردایە من ناڵێم با لایەنگری پارتی بکردایە بەڵام هیچ نەبوایە با بی لایەنی پێوە دیار بواییە.

لە بارەی پێکهێنانی حکوومەتی تازەوە گوتیشی: نا هیچ شتێکی وا نییە ئەم حکوومەتە لەسەر کارە و ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەت و وەزیرەکانی گۆڕان کۆدەبنەوە با چاوەرێی ئەو کۆبوونەوەیە بکەین ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە هەموو شتمان پێ دەڵێت.











باسنیوز
Top