مه‌حموود سه‌نگاوی: سووتاندنی باره‌گا قبووڵ ناكرێ؛ به‌رده‌وام بن، ده‌یانگرین و ده‌یانده‌ین به دادگا
(مه‌حموود سه‌نگاوی) كه له فه‌رمانده دیاره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌م دۆخه‌ی نێوخۆی به هه‌ڵچوونێك ناو برد و، باوه‌ریشی وایه كه، ئه‌م دۆخه نێوخۆییه، كاریگه‌ری به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌وه نییه، چونكه له به‌رده‌م دو‌ژمنێك وه‌ستاون، ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ، ده‌ستمان ڵێ ناپارێزێن؛ بۆیه پێشمه‌رگه به‌بێ جیاوازیی بیروبۆچوونی، ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌و له به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی یه‌كشه‌ممه‌یه‌ی ڕووداودا، دووپاتی كرده‌وه، پشتیوانی له مافی ره‌وای ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه به هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌وه دووچاری ناڕه‌حه‌تی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام داواكاردنی ماف ڕێكاری مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی هه‌یه و، كه‌چی هه‌ندێ خه‌ڵكی كه‌وتوونه‌ته نێو خۆپێشاندرانه‌وه، كه په‌لاماری باره‌گای حزبه‌كان ده‌ده‌ن، وای لێ هاتووه، په‌لاماری باره‌گاكانی یه‌كێتی، ئیسلامییه‌كان و سۆسیالیست و، تا وای لێهاتووه باره‌گاكانی پارتی ده‌سووتێنن. ده‌پرسم باشه چ قازانجێك له سووتاندنی باره‌گادا هه‌یه؟، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌ر ده‌سووتێنن، به ئاژاوه‌گێڕ ده‌زانین و، ئه‌گه‌ر زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌یان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ناچارین ڕاده‌ستی یاسایان بكه‌ین.
هه‌ر ده‌رباره‌ی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه و قوربانییه‌كان، (سه‌نگاوی) ده‌ڵێ، به داخه‌وه كه یه‌كێك له شه‌هیده‌كان پارتییه و ئه‌وی دی، برای به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتییه. خۆی ڕاستییه‌كه‌ی به‌شێكی داوای خۆپێشاندران حه‌قی خۆیانه كه داوای ده‌كه‌ن، به‌لام كاتێ له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه به‌یاننامه‌مان ده‌ركردووه، ئه‌گه‌رچی ناوی كه‌سمان نه‌بردووه، به‌ڵام ڕه‌نگه خه‌ڵكیش هه‌بێ له پشت ئه‌م ڕووداوانه‌وه، كه دنه‌ی خه‌ڵكێكی بێئه‌زموون ده‌ده‌ن بۆ توندوتیژی.
دووپاتیشی كرده‌وه كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی چی دی، گێره‌شێوێنی بكه‌ن و په‌لامار بده‌ن، ده‌یانگرین و راده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ین.
(سه‌نگاوی) ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م كرداره تێكده‌رانه و ئڵۆزیانه‌وه، ڕووی ده‌می له‌و گه‌نجانه كرد كه پشێوی ده‌نێنه‌وه و گوتی، تۆ دێیت و ئاگر له كه‌رامه‌تی حزبێك به‌رده‌ده‌ی كه سه‌دان قوربانی له‌پێناو ئه‌و ئازادییه‌دا داوه، كارێكه چی دی قبوول ناكرێ؛ بۆیه ده‌بێ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی فه‌یسبووكه‌وه، ده‌بێ بانگ بكرێن و تێبگه‌یه‌ندرێن كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌یكات دروست نییه و ده‌بێ به خۆیدا بچێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و هه‌ر له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا ده‌بێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ.
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداریی په‌كه‌كه له خۆپێشاندانه‌كاندا گوتی، ڕێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌ر شوێنێك هه‌یه، پێم وایه لاوانی ئێمه له دۆخێك‌دا گه‌وره بوون، كه باس هه‌ر باسی قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه بووه، ڕه‌نگه لێره و له‌وێ، خه‌ڵك و لایه‌نگری په‌كه‌كه هه‌بن، به‌ڵام نه‌مزانیوه كه‌سی دیاریان له‌م خۆپێساندانانه‌وه هه‌بن.
