ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانیی پارتی: بۆ ئه‌وه‌ی خوێن نه‌ڕژێ؛ هه‌ندێك له باره‌گاكانمان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سلێمانی و ههڵهبجهوگهرمیان وڕاپه‌رین. له‌كاتێكدا ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكاری گه‌وره ده‌ڕوات وكوردستانیش بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی پێویستی بهخۆڕێكخستنه، له‌م كاته‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی ناوماڵی خۆمان ڕێكبخه‌ین بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ههرپێشهاتێك وئهگهرێك، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نێكی دیاریكراو ئیستغلالی داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵك ده‌كات و خه‌ڵك ئاراسته ده‌كه‌ن بۆ په‌لاماردانی باره‌گاكانی پارتی.
سه‌ری زمان و بنی زمانی ئه‌مانه ئه‌وه بوو ده‌یانوت پارتی به‌گولله وه‌ڵامی به‌رد ده‌داته‌وه، كه‌چی به‌رد وهشێنهكانی ئه‌وان له‌ناوچه‌ی كه‌لار باره‌گا ده‌سوتێنن و 2 كادر شه‌هید ده‌كه‌ن و 9 ی دیكه‌ش بریندا ده‌كه‌ن. له‌م كاته‌دا به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاره‌تی كوردانه‌مان بۆئه‌وه‌ی خوێن نه‌ڕژێ و برین زیاترقوڵ نه‌بێته‌وه، ئێمه هه‌ندێك لهبارهگاكانمان ته‌سلیمی داموده‌زگا حكومییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه كردووه. چونكه ئێمه لهمعاناتی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان تێده‌گه‌ین، له‌لایه‌كی تریشه‌وه دڕنده‌یی داعش ده‌ناسین، كه‌خۆیان مه‌ڵاس داوه له‌گه‌ڵ ناحه‌زه‌كانی تری گه‌لی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی سود له‌پشێوی ناوخۆی كوردستان وه‌رگرن.
ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتی وئاوه‌دانی وئارامیداین، به‌ڵام ده‌بێ یاساش سنورێك بۆ ئه‌م سه‌ركه‌شی و كه‌لتوره فاشیه دابنێت كهههرلایهنێك بێت‌و ئستغلالی داوای خه‌ڵك بكات و چه‌واشه‌یان بكات وههڵبكوتێته سه‌ر نه‌یاره‌كانی.
بژی كورد
بژی كوردستان
بژی پێشمه‌رگه
به‌ڵێ بۆ داوای ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان
نه‌خێر بۆ گێره‌شێوێنی و ڕه‌فتاری فاشیانه
