ھەوڵدەدرێت ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارتیی لەھەڵەبجە

ھەوڵدەدرێت ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارتیی لەھەڵەبجە
بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە ئاشکرایکرد، لەئێستادا کۆمەڵە گەنجێک کۆبوونەتەوە وبەنیازن ھێرش بکەنە سەر بارەگای پارتیی لەھەڵەبجە.

بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە فازل بەشارەتی رایگەیاند: ئەمڕۆ ھێرشکراوەتە سەر بارەگاکانی پارتی لە هەڵەبجەی تازەو زەرایەن وشارەزور و بەردباران کراون و زیانی مادی بەبارەگاکانیان کەوتوون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە، چونکە رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کراون ئەوانی تێدا نەماون.

فازل بەشارەتی گوتیشی: لەئێستادا کۆمەڵەگەنجێک كە ژمارەیەكی كەمن، کۆبوونەتەوە وبەنیازن ھێرش بکەنە سەر بارەگای پارتیی لەهەڵەبجە، بەڵام تائێستا ئەو هێرشەیان ئەنجام نەداوە.
Top