وەزیری سامانە سروشتییەكان دەچێتە په‌رله‌مان

وەزیری سامانە سروشتییەكان دەچێتە په‌رله‌مان
په‌رله‌مانتارێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە له‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راستییه‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌ و داهاتی نه‌وت ئاشكرا بكات.

د.شیرین حوسنی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان له‌ سه‌ر داهاتی نه‌وت روونتر بنه‌وه‌ داوامان له‌ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان كردووه‌ بێته‌ په‌رله‌مان، ئاشتی هه‌ورامی دێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و سامانه‌ سروشتیه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاتی نه‌وت ده‌دات.

شیرین حوسنی گوتیشی، ئاشتی هه‌ورامی نایه‌ته‌ نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڵكو له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و سامانه‌ سروشتیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ و وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه‌.

ئەوەشی خستەروو، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه‌ به‌رپرس نییه‌، داهاتی نه‌وتی داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و مانگانه‌ش داتاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بڵاوكردۆته‌وه‌.

Top