سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكانی ئانكارای سه‌ركۆنه‌ كرد

 	 سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكانی ئانكارای سه‌ركۆنه‌ كرد
وێرای نیه‌گه‌رانیی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئانكارای پایته‌ختی توركیا، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هاوكات رایده‌گه‌یێنێ، ئەم كردەوە تیرۆریستییە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە گشتی و وڵاتی توركیا بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و، مەبەستی تیرۆریستان لەم كردەوە نامرۆڤانەیە دروستكردنی ئاژاوە و قووڵكردنی ناكۆكیی نێوان پێكهاتەكانی توركیا و تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتیی هاووڵاتیانە.



بەداخێكی زۆرەوە ڕۆژی شەممە 10ـی 10ـی 2015 لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە میتینگێكی تایبەت بە پارتی ئاشتی و دیموكراسی لە شاری ئەنكارا دەیان هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆمان بۆ گەلانی توركیا و كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئانكارا ڕادەگەیێنین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین لە هەمانكاتیشدا زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و ترسنۆكانەی تیرۆریستان دەكەین.

ئەم كردەوە تیرۆریستییە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە گشتی و وڵاتی توركیا بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و، مەبەستی تیرۆریستان لەم كردەوە نامرۆڤانەیە دروستكردنی ئاژاوە و قووڵكردنی ناكۆكیی نێوان پێكهاتەكانی توركیا و تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتیی هاووڵاتیانە.

تیرۆر هەڕەشەیەكی جیددییە لەسەر هەموو پێكهاتەیەك و تێكڕای مرۆڤایەتی و، پێویستە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناكە ئەولەویەتی هەموو لایەك بێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

10ـی 10ـی 2015
Top