پێشمه‌رگه‌ له‌گوێڕ گورزێكی دیكه‌ی له‌ داعش وه‌شاند

پێشمه‌رگه‌ له‌گوێڕ گورزێكی دیكه‌ی له‌ داعش وه‌شاند
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری گوێڕ تیرۆریستانی داعش ھێرشیان بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە دەست پێکرد و پێشمه‌رگه‌یش به‌رپه‌رچی دانه‌وه‌ و گورزێكی گه‌وره‌ی لێ وه‌شاندن.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ (جەمال مورتکە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەم ئێوارەیە تیرۆریستانی داعش لە گوێڕ و پردی گوێڕ ھێرشیان هێناوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە و، پێشمه‌رگه‌یش به‌رپه‌رچی دانه‌وه‌ و گورزێكی گه‌وره‌ی لێ وه‌شاندن.

(جەمال مورتکە) گوتیشی، پێشمه‌رگه‌ زیانی زۆری به‌ داعش گه‌یاندووه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا به‌ته‌واوی شه‌ڕه‌كه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌ و دووره‌ ته‌قه‌یه‌ك ماوه‌، بۆیه‌ زیانه‌كانی دوژمن به‌ته‌واوی نازانرێ چه‌نده‌.
Top