په‌كه‌كه كرده سه‌ربازییه‌كانی له ناوخۆى توركیا هه‌ڵپه‌سارد
له‌و باره‌وه رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ى به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی ئه‌و داوایانه‌ى له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه له بزووتنه‌وه‌كه‌یان كراوه بۆیه بزووتنه‌وه‌كه چالاكی گرووپه شه‌ڕكه‌ره‌كانی بۆ ماوه‌یه‌ك راگرت.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه گرووپه شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن له بارێكدا ئه‌گه‌ر هێرشیان بكرێته سه‌ر. به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه كه له‌و ماوه‌یه‌ى هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌دا هێزه‌كانیان هیچ كرده‌و هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن، ته‌نیا به‌رگرى له‌خۆكردن و پاراستنی باره‌گاو شوێنه‌كانی ئێسته‌یان نه‌بێت و هیچ هه‌نگاوێكیش ناهاوێن ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م رێكخستنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و خاویندا دروست بكات.
جێى ئاماژه‌یه له كۆتایی ته‌مووزه‌وه كاتێك شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای توركیادا ده‌ستی پێ كرده‌وه نزیكه‌ى سه‌دو په‌نجا پۆلیس و سه‌ربازی توركی كوژراون و فڕٍۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیایش چه‌ندان هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه.
