سلێمانی...خۆپیشاندەران بەنیازن ھێرش بکەنە سەر بارەگای لقی پارتی

سلێمانی...خۆپیشاندەران بەنیازن ھێرش بکەنە سەر بارەگای لقی پارتی
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی گوتی، خۆپیشاندەران بەنیازن ھێرش بکەنە سەر لقی چواری پارتیی، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنیەکان رێگریان لێکراوە.


گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی فارس نەورۆڵی رایگەیاند: خۆپیشاندەران لەسلێمانی ئاراستەی خۆپیشاندانەکیان گۆریوە وبەنیازن ھێرش بکەنە سەر لقی چواری پارتیی، بەڵام ھێز ئەمنییەکان لەئامادەباشیدانە و رێگریان لێدەکەن نزیک ببنەوە.

وتیشی: تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە نزیکی بارەگای پارتی ببنەوە، بەڵام مەترسیەکە بەردەوامە.
Top