پارتی به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی قه‌ڵادزێ ناکات
جگه له نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌شێکی زۆر له مامۆستایانی ئایینی و که‌سایه‌تییەکانی ناوچه‌که به‌شدارن.
مقدم (هونه‌ر مسته‌فا) به‌رێوبه‌ری پۆلیسی پشده‌ر ڕاگه‌یاند:”ئێستە دۆخه‌که ئارامه و ئه‌مانه‌وێ رێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزینه‌وه که دۆخه‌که‌ی دوێنێ دووباره نه‌بێته‌وه، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌ن جگه له پارتی که پێیان گوتین به‌شدار نابین.”
“حمید قه‌ڵادزه‌ێی” کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له قه‌ڵادزێ گوت :به‌ستنی ئه‌مجۆره کۆبوونه‌وانه هیچ ئه‌نجامێکی نابێت دوێنێ (3) سه‌عات کۆبونوه‌وه‌مان کرد دواتر به به سووتانی باره‌گاکه‌مان کۆتایی پێهات، بۆیه که هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بێت باشتره به‌شدار نه‌بین.”
له خۆپیشاندانه‌که‌ی دوێنێی قه‌ڵادزێ (2) که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و (18) که‌سیتریش برینداربوون، (2) له‌و بریندارانه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی کراون.
باس‌نیوز
