چوار چەکداری داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە کرد

 چوار چەکداری داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە کرد
چوار چەکداری داعش لە سنووری سوڵتان عەبدوڵڵا لە میحوەری گوێڕ خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد.

موقەدەم عەبدوڵڵا فرامەرز مزووری، فەرماندەی بەتالیۆنی 2ی هێزی یەکی فەرماندەیی بارزان راگەیاند : بەیانی رۆژی شەممە 10/10/2015 ، چوار چەکداری داعش بە ناوەکانی: عەبدولرەزاق محەممەد عەبدوڵڵا، مەحموود محەممەد خەلەف، محەممەد سەعید حوسێن و حەسەن فەرەج خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە کردووە".

بە گوتەی موقەدەم عەبدوڵڵا فرامەرز، ئەو چوار چەکدارەی داعش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دواتر دۆسییەکەیان رەوانەی دادگا و وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

یەکێک لە چەکدارە هەڵاتووەکانی داعش بە ناوی حەسەن فەرەج بۆ رووداو گوتی: "هەڵاتنی ئێمە لەبەردوو هۆکار بووە، یەکەمیان لە ترسی مردن، دووەم لەبەر برسییەتی".

ئەو چەکدارە هەڵاتووەی داعش گوتی "بێ متمانەییەکی زۆر لە نێو رێکخراوی داعش درووست بووە و گومان لەهەر چەکدارێکی خۆیان بکەن دەیکوژن"، گوتیشی "لە سەرەتای هاتنی داعشەوە لە مانگی حوزەیرانی 2014 ، ئێمە چەکمان بۆ ئەو رێکخراوە هەڵگرتووە".










رووداو
Top