قاسم شەشۆ: پێشمەرگە ئێزدییەکان ئامادەن بۆ چوونە بەرەکانی شەڕ
قاسم شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیادووە، کە ژمارەیەکی زۆر لە کچ و کوڕانی ئێزدی پەیوەندییان پێوەدەکەن و دەیانەوێ ببن بە پێشمەرگەی کوردستان.
قاسم شەشۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە تاوەکو ئێستا 4500 کوردی ئێزدی وەک پێشمەرگە راھێنانی سەربازیان تەواوکردووە.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شنگال ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو هێزەی ئێزدییەکان، کە فەوجی ژنانیش لەخۆدەگرێت، سەر بە فەرماندەیی شنگالی هێـزی پێشمەرگەی کوردستانە و جلوبەرگ و کەلوپەرلی سەربازیان پێدراوە و ئامادەن بچنە بەرەی شەڕەوە لە دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
باسنيوز
