فراکسیۆنی پارتی: پێوستە گۆڕان بە خۆیدا بچێتەوە
لەو ڕاگەیەنراوەشدا هاتووە :ئێمه لێره‌وه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا به‌ره‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، كه ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕاگه‌یاندنه‌كانییه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ئامانجیان ته‌نها خستنه‌وه‌ی ئاژاوه و گرژكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه داواكارین كه هه‌رچی زووه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیدا بچێته‌وه و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن، چیتر نه‌بنه هۆكاری ئاڵۆزی ره‌وشی هه‌رێم، چونكه كه‌لتووری خۆخه‌ڵه‌تاندن سودی نابێت و به‌رانبه‌ر مێژوو و خه‌ڵكی كوردستان به‌رپرسیار ده‌بن، هه‌روه‌ها هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك كه به هۆی ئه‌و رووداوانه‌وه بكه‌وێته‌وه، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت.
ڕاگه‌یاندراوێك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه:
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ كۆمه‌ڵێك هاونیشتیمانی خۆپیشاندانێكییان رێكخست، به‌ڵام به داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆڕی و په‌لاماری باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی پارتی دیموكراتی كوردستانیاندا و رووداوی نه‌خوازراوی لێكه‌وه‌ته‌وه.
ئێمه له كاتێكدا كه ئیدانه‌ی هه‌موو توندوتیژییه‌ك ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به كه‌سوكار و بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی قوربانیانی ئه‌و رووداوه ڕاده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، له هه‌مانكاتدا ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌و كاره ڕووبدات، بۆیه هه‌قی خۆمانه بپرسین، ئایا له‌به‌رچی هێرش ده‌كرێته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی، ئایا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ر قه‌یرانێك باره‌گاكانی پارتییه و به هێرش كردنه سه‌ریان و سوتاندنییان كۆتاییان پێدێت؟!
ئێمه لێره‌وه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا به‌ره‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، كه ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕاگه‌یاندنه‌كانییه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ئامانجیان ته‌نها خستنه‌وه‌ی ئاژاوه و گرژكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه داواكارین كه هه‌رچی زووه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیدا بچێته‌وه و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن، چیتر نه‌بنه هۆكاری ئاڵۆزی ره‌وشی هه‌رێم، چونكه كه‌لتووری خۆخه‌ڵه‌تاندن سودی نابێت و به‌رانبه‌ر مێژوو و خه‌ڵكی كوردستان به‌رپرسیار ده‌بن، هه‌روه‌ها هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك كه به هۆی ئه‌و رووداوانه‌وه بكه‌وێته‌وه، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت.
:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
٠٩-١٠-٢٠١٥
باسنيوز
