ڕوونكردنهوهیەك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه
دڵگرانى و ناڕه‌حه‌تیى خۆمان به‌رامبه‌ر به دروستبوونى پشێووى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین، داواش له هه‌موو خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین كه به شێوازێكى ئارام و شارستانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و هیچ لایه‌كیان نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زیاتر و به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه و كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه بده‌ن.
داوا له هه‌موو هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش ده‌كه‌ین كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان و داموده‌زگا حكوومى و حزبییه‌كان، هه‌روه‌ك داوا له ته‌واوى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و فاكته‌رى ئارامكردنه‌وه بن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9-10-2015
