كەمال كەركووكی: پێشمەرگە پاشهكشهی نهكردووه.. وهها دهنگۆیهك دوورن له ڕاستییهوه
بەشێك لە راگەیاندنەكان بڵاویان كردووهتەوە كە، گوایە هێزی پێشمەرگە لە زۆربەی ئەو گوندانەی رۆژئاوای كەركووك كشاونهتەوە كە چوارشەممەی رابردوو لە دەستی چەكدارانی داعشی رزگاریان كردبوون.
پێوەست بەم دهنگۆیانه، (د.كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك و قەزای دووبز، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند "ئەم دهنگۆیانه پێچەوانەی ڕاستییەكانن و هیچ بنەمایەكیان نییە. بەرزاییەكانی غەڕە كە شوێنێكی زۆر ستراتیژی و گرینگە و گوندەكانی گوبێبە، مزێرییە، كۆمەڵگای مهنسوورییە، سەددە، محهممەد خەلیل و خەربەت ئیدریس، كواز كورد، كواز عەرەب، تەللوەرد، سید خەلەف و گرێتات، به پلانی هەڵمەتی پێشمەرگە لە 30ی ئەیلوول، بۆ ئهوه بوو لە هەندێك شوێنی ستراتیژی، داعش هەڵكەندرێت و لە شوێنەكەیان سەنگەری بەهێز دابمەزرێت و، لە هەندێك شوێنی دیكەیش مۆڵگەكانی داعش كە ئۆتۆمبێلیان لێی مینڕێژ دەكرد و مەخزەنی عیتاد و ئەلغام بوون، كه لێیانهوه بەردەوام هێرشیان دەهێنا بۆ سەر سەنگەرەكانی بەرایی، تێكوپێك بدرێن. ههڵبهته پلانەكە ئەوە بوو، لەو شوێنانە تیرۆریستان بە تەواوی هەڵكەندرێن و مۆڵگەكانیان تێكبدرێن، پێشمەرگەكانیش لە شوێنێك جێگیر بن و سەنگەرەكانیان دابمەزرێنن بە شێوازێك بێت كە ئەو شوێنانەش لەژێر دهستی پێشمەرگەدا بن و گیانی پێشمەرگەكانیش پارێزراو بێت، تا بە ئاسانی تیرۆریستانی داعش نەتوانن زیانیان پێ بگەیەنن."
(كەركووكی) دووپاتی دهكاتهوه "ئەو دەنگۆیانە بە تەواوەتی ڕەت دەكەینەوە كە بە هیچ شێوەیەك هیچ بنەمایەكیان بۆ نییە؛ چونكه هێزی پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك پاشەكشەی نەكردووە و ئەم گوتانە دوورن لە راستییەوە. ئاخر پلانەكە بە باشی و بە دروستی وەكو بەڕنامەی بۆ دانرابوو جێ بە جێ كراوه.''
(كەركووكی) گوتیشی، ''له ئێستادا تیرۆریستان تووشی هستیریا بوونە و، هەر لە ماوەی 2 دوو ڕۆژدا 131 هاوهن و كاتیوشایان گرتە سەنگەرەكانی پێشمەرگە سەربەرزەكانی لیوای (10) و لیوای (108) لە بەرزاییە تازە ئازادكراوەكانی سەری (غەڕە)، بهڵام هیچ كاریگهریێكیان نهبووه؛ چونكه ئەوان باش دەزانن ئازادكردنی حهویجە بۆ پێشمەرگە زۆر ئاسان بووە، ههربۆیه تیرۆریستان جگە لە هەڵاتن لە بهردهم ههڵمهتی پێشمەگە سەربەرزەكانی كوردستان هیچی تریان پێ ناكرێت، جگه لهوهی ئەو شوێنانەی كە لە دەستیاندا ماونهتهوه مینیان لێ دهچێنن."
