ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ: هێرشێكی هه‌رزه‌كارانه‌مان به‌رانبه‌ر به‌رپا كراوه.. به‌رپرسانی ناوچه‌كه وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه.. ته‌نیا خۆمان ده‌پارێزین
(حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی) كادیری پێشكه‌وتووی پارتی له قه‌ڵادزێ، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستانی گوت، ''چه‌ند سه‌د كه‌سێكی هه‌رزه‌كار، نامۆ به‌و شارۆچكه‌یه، پاش چوونه به‌رده‌م قایمقامیه‌تی قه‌لادزێ، ئه‌م ئێواره‌یه هێرشیان هێناوه‌ته سه‌ر ناوه‌چه‌ی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان و داوای چۆڵكردنمان لێ ده‌كه‌ن.''
(حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی) ده‌ڵێ، ''له راستیدا ئێمه خه‌لكی شاره‌كه‌ین و خه‌ڵكه‌كه‌یشی باش ده‌ناسین، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێی پرسیاره، كه‌سانێكی هه‌رزه‌كار هه‌ڵمه‌تیان هێناوه‌ته سه‌رمان كه هێشتا(تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه) به یه‌كجار سه‌دان به‌ردمان بۆ دێ و، ته‌قه‌یشمان لێ ده‌كه‌ن.''
ئه‌و كادیره پێشكه‌وتووه‌ی پارتی ده‌رباره‌ی هۆكاری هێرشكردنه سه‌ریان گوتی، ''ئه‌وی راستی بێ ئێمه نازانین چیان له ئێمه ده‌وێ، هه‌ڵبه‌ت له درووشمه‌كانیداندا كه به ده‌نگی به‌رزی ده‌ڵێنه‌وه(ده‌ست له كورسی به‌رده‌ن.. له‌م شاره باركه‌ن بڕۆن)ه، ئاخر بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رزه‌خۆپێشانده‌رانه له‌به‌رده‌م قایمقامییه‌ت بوون، له‌پڕ به‌سه‌ر ئێمه‌یان دادا، خۆ ئێمه چ پێوه‌ندیێكمان پێیانه‌وه نه‌بووه و ئه‌وه ئاسایش و پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نییه‌كانن كه ده‌یانتوانی ڕێكیان بخه‌ن و، به‌ر به‌م هێرشه‌یان بگرن.''
(قه‌ڵادزه‌یی) هاوكات گه‌لێك به نیگه‌رانییه‌وه و له‌و كاته‌دا كه قسه‌مان له‌گه‌ڵیدا ده‌كرد، گوتی ئه‌وان هێرشیان هێناوه‌ته سه‌رمان، گوتیشی، ''خۆ جه‌نابی قایمقام و به‌رپرسێكی گۆڕان كه ئێستا له لای ئێمه له باره‌گای ناوچه‌ن، ده‌زانن كه ئێمه ته‌نیا چوار دیواره‌كه‌ی ناوچه‌مان ده‌پارێزین و چ ئاگامان له برینداربوون یان گیانله‌ده‌ستدانی كه‌س نییه؛ ڕه‌نگه خۆپێشانده‌ران له لاوه یان خۆبه‌خۆ و بۆ مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی فیتنه ته‌قه‌یان لێكدی كردبێ و، به‌مل پارتییدا بێنن.''
''هه‌موو ده‌زانن كه چه‌ند جارێك پێوه‌ندیمان به ئاسایش و پۆلیس و زۆر به‌رپرسی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێوه كردووه، یان ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخراوه، یان ده‌ڵێ به‌رده‌ست نییه؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ ئێمه سه‌یره كه كه‌س وه‌ڵاممان ناداته‌وه و بێت به هانامانه‌وه و، ئاوێك به‌و ئاگره‌دا بكات كه خه‌ریكه ده‌مانسووتێنێت؛ خۆ ئێمه نه ته‌قه ده‌كه‌ین و نه كردوویشمانه، سه‌یره كه كه‌س نایه‌ت و ئه‌و خۆپێشانده‌ره هه‌رزه‌كارانه هێور بكاته‌وه.'' ئه‌مه دواقسه‌كانی (حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی) بوون كه كردنی، چونكه گوتی كه ده‌بێ خۆ په‌نا ده‌ین، نه‌بادا گوله‌یه‌ك یان سه‌د به‌رد كه وێكرا به‌روڕوومان دێ بریندارمان بكات.
