کەمال کەرکووکی: گومانمان لەو چەکانە هەیە لە بەغداوە بۆمان دەنێردرێت

کەمال کەرکووکی: گومانمان لەو چەکانە هەیە لە بەغداوە بۆمان دەنێردرێت
بەرپرسی میحوەری دوبزو و ڕۆژئاوای کەرکووک و سەرۆکی پێشووری پەرلەمانی کوردستان باس لە ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات پێشی وایە چیتر کوردستان نایەوێت لە جەهەنەمی عێراقدا بژیت و دەبێت جیاببێتەوە، چونکە عێراقی یەکگرتوو بەزۆر لکێنراوە بەیەکدا. دەشڵێت: “بەغدا پابەند نییە بە هیچ بڕگەیەکی رێککەوتنی هەرێم و بەغداوە”.
“د.کەمال کەرکووک”، بەرپرسی میحوەری دوبزو و ڕۆژئاوای کەرکووک هاوکات سەرۆکی پێشووری پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: کورد لە چوار چێوەی عێراق نامێنێتەوە، کورد دەبێت لە ڕیفراندۆمێکەوە ئەو بڕیارە بدات کە جیاببێتەوە، ئێستا دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە چەک ڕاستەوخۆ بە هەرێمی کوردستان بدرێت، چونکە بۆنمونە ئێمە لە ڕۆژئاوای کەرکووک یەک چەکی نوێمان لەو چەکانە پێنەگەیشتووە، و ناشزانین کەی نێردراوە چۆن نێردراوە، بۆیە گومان هەیە ئەو چەکانەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەنێردرێن بۆ عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانی تێدا دەدرێت لەلایەن بەغدا شەنوکوت بکرێن، یان بگۆڕدرێن، دواتر بینێرن بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو چەکانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەنێردرێن، وەک لە راگەیاندنە جیهانییەکانەوە باس دەکرێت جیاوازە لەو چەکانەی دەگاتە دەستمان بۆیە دەبێت ڕوونکردنەوە لەو بارەوە بدرێت، گوتی: “زۆر گرنگە لەم دۆخەدا کورد لەڕیفراندۆمێکدا چارەنووسی خۆی دیاری بکات، بۆیە ئەگەر هاتوو کوردستان لەگەڵ عێراق بمێنێتەوە گرفتەکان هەربەردەوام دەبن، چونکە ئەم کوردستانە بەزۆر لکێنراوە بە عێراقدا و عێراق بە زوڵم و ناعەدالەتی دامەزراوە بۆ چوونی لایەنەکان لەسەر لکاندنیکان بە عێراق وەرنەگیراوە نەشیعەی عەرەب و نە عەرەبی سوننە ئەمەش وایی کردووە عێراق لە بارودۆخێکی ناهەمواردا بژیت بۆیە دروستەکەی ئەوەیە هەرلایەنێک لەسەر خاکی خۆی دەوڵەت دروست بکات”.
گوتیشی: “گەلی کورد لە ئاستەنگەکان بەرز ترن بۆیە لەوە دەچێت لە ئاستی حزبێک یان چەند حزبێک هەوڵبدات بۆ بەروەژندی تایبەت قسە بکات بەڵام ریفراندم ئەنجام بدرێت هەموو لایەنەکان لەگەڵ ئەوەن کوردستان سەربەخۆ بێت”.







باسنیوز
Top